دەستپاکی، بەبڕی 3 ملیار دینار سەرپێچی و ساختەکاری لە پارێزگایەکی عێراق ئاشکرا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەستپاکی، بەبڕی 3 ملیار دینار سەرپێچی و ساختەکاری لە پارێزگایەکی عێراق ئاشکرا دەکات

دەستپاکی، بەبڕی 3 ملیار دینار سەرپێچی و ساختەکاری لە پارێزگایەکی عێراق ئاشکرا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دەستپاکی، بەبڕی 3 ملیار دینار سەرپێچی و ساختەکاری لە پارێزگایەکی عێراق ئاشکرا دەکات
0

لایک

دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 26-09-2022، لەمیانی چاڵاکییە رووتینەکانی دەستەکە، توانرا بەبڕی سێ ملیار دینار سەرپێچی و ساختەکاری لە دیوانی پارێزگای سەلاحەددین و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە ئاشکرا بکرێت.

دەستەی دەستپاکی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “تیمی کار و چاڵاکییەکانی نووسینگەی سەڵاحەددین، لەمیانی بەدواداچوون لە دیوانی پارێزگای سەلاحەددین و چاوپێداشاندنەوە درکیان بە سەرپێچی لە گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پارێزگاکە بەبڕی ملیارێک و 736 ملیۆن و 707 هەزار دینار کردووە. لە کاتێکدا ئەسڵی گرێبەستەکە و ئەولەویەت و مامەڵەی ئاڵوگۆڕکردن بە دەفری زبڵ و خاشاک لە گرێبەست و بڕگەکانی ژمێریاری لە دیوانی پارێزگادا
بوونی نییە”.

ئەوەش هاتووە، “گرێبەستەکە ئاماژە بەوەدەکات کە پرۆسەکە لە ساڵی 2020ـدا ئەنجام دراوە، هەرچەندە دەفرەکانی زبڵ و خاشاک لەماوەی 2018 و 2019ـدا بۆ پرۆژە داواکراوەکانی بەڕێوبەرایەتی شارەوانی تکریت جێبەجێکراون، کە لەلایەن سەرۆکی لێژنەی جێبەجێکردنی پرۆژەکەوە رەتکرایەوە، بەڵام پارەی دەفرەکان بۆ شوێنی خۆی نەگەڕایەوە”.

هاوکات، دەستەکە راشیگەیاندووە، “لەمیانی بەدواداچوونێکی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەلاحەددین، بە دامەزراندنی لێژنەی خەرجکردنی سووتەمەنی کە تیایدا پسولەی ساختە نێردراوە کە گوایە لەلایەن وێستگەکانەوە دەرکراوە، بەڵام سووتەمەنییەکە لەسەر ئەرزی واقیع بوونی نییە، لەکاتێکدا بڕی پارەی خەرجکراو لەم کەرتەدا بریتییە لە ملیارێک و 200 ملیۆن و 984 هەزارو 500 دینار”.