مسته‌فا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، باوه‌ڕمان به پێویستی وه‌به‌رهێنان له بواری په‌روه‌رده هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ڵمه‌تێكمان بۆ دروستكردنی سه‌دان قوتابخانه له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق ده‌ستپێكردووه، داواش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، پاڵپشتمان بێت سه‌باره‌ت به “به‌رنامه‌ی گۆڕینی په‌روه‌رده” له بواره ته‌كنیكیه‌كان، راهێنانی كارمه‌ندان و گۆڕینی دیجیتاڵی، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریدا.
مسته‌فا كازمی له وتارێكدا له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی گۆڕینی په‌روه‌رده كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ كاره‌كانی 77ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرک رایگه‌یاند، “شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ من كه نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م كه عێراقه، شانه‌دانی شارستانییه‌ته‌كان كه یه‌كه‌م نوسین و یاساكانی تیایدا ژیانی خه‌ڵكی تێدا رێكخراوه”.
وتیشی، “له سه‌ده‌ی رابردوودا، عێراق شاهیدی رێنیسانسێكی په‌روه‌رده‌یی پێشه‌نگ بوو له ناوچه‌كه‌دا، له رێگه‌ی دامه‌زراوه زانستییهكانییهوه چرایه‌ک بوو له بواری په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها نه‌خوێنده‌واری بۆ نزمترین ئاسته‌كانی كه‌مكرایه‌وه، به‌ڵام دوای دوو جه‌نگی وێرانكه‌ر و گه‌مارۆی ئابووری و به‌دوای شه‌ڕێكی دیكه، گۆڕانكاری له رژێمی دیكتاتۆری، قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسییه‌كان، په‌روه‌رده له عێراقدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تێكچوو”.
ئاشکراشی کرد، “حكومه‌تی عێراق رێوشوێنی به‌په‌له و تایبه‌تی گرته‌به‌ر له‌به‌ر رۆشنایی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، له كاتێكدا ئێمه هه‌وڵماندا پاڵپشتی ئامرازه‌كانی خۆفێربوون و خوێندنی دوور له رێگه‌ی پلاتفۆرم و پۆرتاڵه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بگۆڕدرێت بۆ دیجیتاڵكردنێكی یه‌كگرتوو كه پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی له‌خۆ بگرێت”.
ده‌شڵێت، “حكومه‌تی عێراق پابه‌ندبوونی خۆی نوێده‌كاته‌وه به جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی ستراتیژی نیشتمانی بۆ په‌روه‌رده و خوێندنی گشتی و باڵا بۆ ساڵی 2030 كه گرنگترینیان به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكارانه له قوتابخانه‌كان بۆئه‌وه‌ی بگاته 100%، به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی گشتی و خوێندنی باڵا، به‌رزكردنه‌وه‌ی كارامه‌ییه‌كان به‌پێی پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار، گه‌شه‌پێدانی ئابووری”.
سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، “ئێمه باوه‌ڕمان به پێویستی وه‌به‌رهێنان له بواری په‌روه‌رده هه‌یه، به‌م پێیه هه‌ڵمه‌تێكمان بۆ دروستكردنی سه‌دان قوتابخانه له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق ده‌ستپێكردووه، هه‌روه‌ها ئاسانكاری بۆ ئه‌ركه‌كانی دروستكردنی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه پاڵپشتی دیدگای خۆی بكات سه‌باره‌ت به “به‌رنامه‌ی گۆڕینی په‌روه‌رده” له بواره ته‌كنیكیه‌كان، راهێنانی كارمه‌ندان، گۆڕینی دیجیتاڵی، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری، هه‌وڵیشده‌ده‌ین هاوكاری و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونه‌كان له هه‌موو بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌دا به‌رز بكه‌ینه‌وه”.