بە گوژمەی یەک ملیار و 643 ملیۆن و 775 هەزار دينار، پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی کۆنی کەرکوک جێبەجێ دەکرێت و پرۆژەكەش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) و بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەکە لە دوو بەش پێکدێت کە بەمشێوەیەیە:
بەشی یەکەم: لە شەقامی 100 مەتری دەستپێدەكات بە درێژی 900 مەتر و کاری قەشتکردن و قیڕتاوکردن بە چینی بایندەر لە خۆ دەگرێت.
بەشی دووەم: لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ تاكو 120 مەتریی هەولێر كە دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقام دەگرێتەوە بە درێژیی 1700 مەتر و پانییەکەی 30 مەترە و هەموو بڕگەکان لەخۆدەگرێت وەک خۆڵکاری و TypeA, بەردی شکاو و کرپستۆن و پڕکردنەوەی شۆستە و دوورگەی ناوەند.
هاوکات کاری قیڕتاوکردن بە چینی ستابلایزەر و بایندەر دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەییش دەكرێت كە درێژییەکەی 2000 مەتر (بۆری کۆنکریتی تیرە 90 سم و 75 سم و هەروەها بۆری پۆلی ئەسیلینی تیرە40 سم 6 بار) لەخۆ دەگرێت.