وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە روونکردنەوە لەبارەی هێڵێ شەمەندەفەر دەدات لە هەرێم
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە روونکردنەوە لەبارەی هێڵێ شەمەندەفەر دەدات لە هەرێم

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە روونکردنەوە لەبارەی هێڵێ شەمەندەفەر دەدات لە هەرێم

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە روونکردنەوە لەبارەی هێڵێ شەمەندەفەر دەدات لە هەرێم
0

لایک

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لە روونکردنەوەیەکدا، ئاگرین عه‌بدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکرنەوە و نیشتەجێبوون بۆ کاروباری رێگاوبان بڵاویكرده‌وه‌، “دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغی خوێندنەوەی بەهای ئابووریە و هەرکاتێک جێبەجێ بکرێت لە باکووری هەرێم تاکو باشووری دەبێت بە شاری سلێمانییەوە”.

ئاگرین عەبدوڵڵا چەند رۆژێک لەمەوبەر باسی لەوەکردبوو، “لە دوو هەفتەی داهاتوودا وردەکاری پڕۆژەکە لە رووی کات و بڕی پارەی پێویست بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە ئاشکرا دەکرێت”.

وتیشی، “قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە زاخۆوە دەستپێدەکات تا دەگاتە شاری هەولێر، دواتریش لە هەولێرەوە بەرەو رانیە و قەڵادزێ و پاشان قۆناغ دوای قۆناغ لە دهۆک و سەرسەنگ و ئامێدی دەبێت تا دەگاتە هەموو ناوچەکانی کوردستان، كه‌ درێژی هێڵه‌كه‌ 620 کیلۆمەتره‌”.

جێی باسە، بەرواری 14ـی تەمووزی 2021، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشته‌جێكرد سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی كۆبوه‌وه‌ بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێم.