جۆ بایدن: پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا کۆتایی هات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • جۆ بایدن: پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا کۆتایی هات

جۆ بایدن: پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا کۆتایی هات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
جۆ بایدن: پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا کۆتایی هات
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە 19-09-2022، سەرۆکی ئەمریکا کۆیاییهاتنی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنای راگەیاند.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بە کۆتاییهاتنی پەتای کۆڕۆنا لە ئەمریکا کرد و رایگەیاند، پەتای کۆڕۆنا لە ئەمریکا بە تەواوی کۆتاییهات، بەڵام تاکو ئێستا کێشەی ڤایرۆسەکە کۆتایی نەهاتووە، پێویستە کاری زۆری لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە وڵاتەکە سەرهەڵنەداتەوە.

بایدن وتیشی، “تێبینییەکان ئەوە دەسەلمێنن لە ئێستادا پێدەچێت هەمووان باشبن چونکە کەس دەمامک نابەستێت”.

لەلایەکی دیکەوە، بایدن بۆ خۆئامادەکردن لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پاییزی ئەمساڵدا، داوای 22.4 ملیار دۆلاری لە کۆنگرێس کردووە.