دوایین هەواڵ لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی رابردووی نەینەوا بزانە!
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوایین هەواڵ لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی رابردووی نەینەوا بزانە!

دوایین هەواڵ لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی رابردووی نەینەوا بزانە!

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دوایین هەواڵ لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی رابردووی نەینەوا بزانە!
0

لایک

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو هێزەکانیان لە هەڵمەتێکی راوەدوونانی تیرۆریستان لە سنووری پارێزگای نەینەوا، پێگەیەکی چەکدارانی داعشیان گەمارۆدا و لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوولا 8 تیرۆریستی داعش کوژران و دوو ئەندامی سەربە هێزە ئەمنییەکانیش گیانیان لەدەستدا.

ئەوەش هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداری هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەزەر-ی سنووری پارێزگای نەینەوا ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەکراوە کە لەمیانی گەمارۆدانی پێگەی تیرۆریستاندا، یەکێک لە چەکداران داعش خۆی تەقاندووەتەوە.

لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکاندا، 8 چەکداری داعش کوژراون و 2 ئەندامی سەربە یەکەکانی ۆەشدی شەعبیش گیانیان لەدەستداوە.