پۆلیسی سلێمانی چوار کەس بەتۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاووڵاتیەک دەستگیردەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی سلێمانی چوار کەس بەتۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاووڵاتیەک دەستگیردەکات

پۆلیسی سلێمانی چوار کەس بەتۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاووڵاتیەک دەستگیردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پۆلیسی سلێمانی چوار کەس بەتۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاووڵاتیەک دەستگیردەکات
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی نەهێشتنی تاوان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، چوار کەس لەلایەن هێزەکانیانەوە بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک بە فیشەک، دەستگیرکراون.

دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌/ نووسینگەی‌ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی‌ كوشتن چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاووڵاتیەک دەستگیركرد.

دوای‌ ئەوەی‌ رۆژی‌ 09-07-2022، رووداوێكی‌ تەقەكردن لە نزیک پاركی‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ روویداو تێیدا كەسێک بەفیشەک برینداركراو دوای‌ دوو رۆژ مانەوەی‌ لە نەخۆشخانە گیانی‌ لەدەستدا، هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ گەیشتنە شوێنی‌ رووداوەكە و كەشف‌ و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ رووداوەكە ئەنجامدرا و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستیپێكرد. كە هەڵاتبوون.

بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن و ھێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی سەرای راسپارد كە بەدواداچوونی ورد بكەن لەسەر رووداوەكە و راستەوخۆش بەڕێزیان سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەكەی دەكرد، سەرەنجام توانرا چوار تۆمەتبار بەناوەكانی‌ (ت، م، ع – ب، ئـ، م – ئـ، ئـ، م – ئـ، س، ت) لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌/ نووسینگەی‌ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی‌ كوشتن و ھێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەهەماهەنگی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەرا سەرجەمیان دەستگیربكرێن، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا كە تۆمەتباران تاوانەكەیان پێ ئەنجامدابوو.

هەر چوار تۆمەتبارەكە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵنەوەدا، لە ئێستادا بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان راگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان