ئاگادارییەک لە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ قوتابییانی بەشەناوەخۆیی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاگادارییەک لە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ قوتابییانی بەشەناوەخۆیی

ئاگادارییەک لە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ قوتابییانی بەشەناوەخۆیی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئاگادارییەک لە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ قوتابییانی بەشەناوەخۆیی
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە 14-9-2022، زانکۆی سەڵاحەدین ئاگادارییەکی تایبەتی بۆ قوتابیانی بەشەناوەخۆیی، کە لە دوای دەوام کار دەکەن بڵاوکردەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، “بە قوتابییانی ئازیزی نیشتەجێی بەشەناوخۆیییەکان رادەگەیەنین کە پابەندیمان بە یاسا و رێنماییەکان لەپێناو سەلامەتی گیانی ئێوەی خۆشەویست و ئازیزە”.

دەقی راگەیەندراوەکەی زانکۆی سەڵاحەدین:

ئاگاداری بۆ ئەو قوتابییانەی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانن و لە دوای دەوام کاردەکەنبە قوتابییانی ئازیزی نیشتەجێی بەشەناوخۆیییەکان رادەگەیەنین کە پابەندیمان بەیاسا و ڕێنماییەکان لەپێناو سەلامەتی گیانی ئێوەی خۆشەویست و ئازیزە.

لەگەڵ ئەوەشدا دوای بەدواداچوون و هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان، بڕیاردرا بە هاوکاریکردنی ئەو قوتابییە کوڕانەی کە شەوانە کاردەکەن بەمەبەستی هاتنەوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان لەدوای تەواوبوونی دەوامی ئاسایی.

تێبینی: ئەو قوتابییانەی کاردەکەن، دەبێت پشتگیریی شوێنی کارکردنیان پێبێت .