ئێوارەی ئەمڕۆ 13-09-2022، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگەی هەوڵێر(ئەربیل)- مەخموور لە نزیک گوندی تەندوورە روویدا، لە ئەنجامدا حەوت کەس بوونە قوربانی.
فازڵ حاجی، وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی ههولێر ئاژانسێکی میدیایی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی هەولێر – مەخمور رووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان روویداوە و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی ههولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلێکی نیسانی تایبەت کە سێ کەسی تێدابوو، بەبێ گوێدانە سایدی بەرامبەر هەوڵیدا بە خێراییەکی زۆرەوە لە ئۆتۆمبێلی بەردەمی تێپەرێت، هەر بەم هۆیەوەش لەگەڵ دەست پێکردنی مانۆرەکەوە کەوتە بەرامبەر پیکابێکی دەبڵ کە لەسایدی خۆی دەهات بەم شێوەیە پێکدادان لە نێوانیاندا درووست بوو.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لە دەرەنجامی ڕوداوەکە شوفێر و دوو سەرنشینی نیسانەکە گیانیان لەدەستدا و 4 کەسیش لەناو پیکابەکە بەسەختی زامداربوون، “لەلێکۆلینەوەش لایەنی خەتابار نیسان دانرا، چونکە لەسایدی خۆی لایدابوو”.