موقتەدا سەدر پەیامێکی 10 خاڵی ئاراستەی لایەنگرانی دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • موقتەدا سەدر پەیامێکی 10 خاڵی ئاراستەی لایەنگرانی دەکات

موقتەدا سەدر پەیامێکی 10 خاڵی ئاراستەی لایەنگرانی دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
موقتەدا سەدر پەیامێکی 10 خاڵی ئاراستەی لایەنگرانی دەکات
0

لایک

رێبەری رەوتی سەدر بە بۆنەی بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حوسێنی کوڕی عەلی. پەیامێکی نوێی ئاراستەی ئاراستەی لایەنگرانی دەکات کە پێکهاتووە لە 10 خاڵ. ڵە پەیامەکەشدا دەڵێت.”نە کفن ببۆشن، نە بە ناشیرینی مامەڵە لەگەڵ گەشتیارانی ئێرانی بکەن و نە چەک هەڵگرن”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، موقتەدا سەدر رێبەر رەوتی سەدر لە تویتەر نوێترین پەیامی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لەلایەنگران و بەشداربوانی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حوسێن دەکات کە:

ئەمڕۆ یەکشەممە، 11-09-2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی نوێی لە تویتەر بڵاوکردەوە کە تیایدا لە 10 خاڵدا داوا لە لایەنگران و بەشداربووانی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن دەکات و دەڵێت:

1- نابێت بەشداربووان ئاڵای هیچ گروپ و لایەن و سەربازی هەڵبگرن.
2- نابێت وێنەی هیچ کەسایەتییەک بەرزبکەنەوە.
3- نابێت بەهیچ شێوەیەک زیارەتکاران کفن بپۆشن یان هەر بەرگێک بپۆشن جیایان بکاتەوە لە زیارەتکارانی دیکە.
4- جگە لە زیکر و ناوهێنانی خودا و باسی حوسێن نابێت هیچ شتێکی تر بڵێن و ناوی کەسی دیکە نەهێنن.
5- پێویستە پابەندی ئارامگرتن و ژیری و رەوشت بەرزی بن و هەرکەسێک لەدەرەوەی ئەم رێنماییان رەفتار بکات ئەوا هێزە ئەمنییەکان رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرنەبەر.
6- بەهەموو شێوەیەک تۆمەت بەخشینەوە بەرامبەران لەوەی بەعسی بوون یان بەتیرۆرست یان بە میلیشیا وەسف کردنی بەرامبەر قەدەغەیە.
7- بەهەموو شێوەیەک هێرشکردنە سەر زیارەتکارانی دەرەوەی عێراق بەگشتی و ئێرانییەکان بەتایبەتی قەدەغەیە جا بەدەستبێت یان بە دەم یان بەهەر هۆکار و شێوازێکی دیکەبێت.
8- بەهەموو شێوەیەک هەڵگرتنی چەکد قەدەغەیە، بەڵکو تەنانەت هەر ئامێرێکی بڕندە و بریندارکەر هەڵگرتنیان حەرامە.
9- پێویستە بە بەرزترین شێوەی هاوکاری و یارمەتی هێزە ئەمنییەکان بدرێت لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا بەتایبەتی لە شاری کەربەلا.
10- پێویستە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سەرایا سەلام لە کەربەلا دوربخرێنەوە، ئەمە کارێکی پێویستە و دەبێت بکرێت بە ئامانجی رێگری کردن لەهەر رووداوێکی نەخوازراو کە ئەنجامەکەی قورسبێت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەدر دەڵێت، هەرکەسێک سەرپێچی لەم رێنماییانە بکات ئەوا ئەوان لێی بێبەری دەبن.