کیم جۆنگ ئوون: دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی نابین
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • کیم جۆنگ ئوون: دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی نابین

کیم جۆنگ ئوون: دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی نابین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کیم جۆنگ ئوون: دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی نابین
0

لایک

سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئوون جەختی لەوە کردەوە کە هەرگیز دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی نابێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا (کۆریای باکوور)، کیم جۆنگ ئوون لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی کۆریای باکووردا کە تایبەت بوو بە پەسەندکردنی یاسای رێکخستنی بەکارهێنانی چەکە ئەتۆمییەکان، وتەیەکی پێشکەش کردووە.

لە میانی وتەکەیدا، سەرۆکی کۆریای باکوور ئەوەی دووپات کردەووە کە وڵاتەکەی هەرگیز واز لە چەکە ئەتۆمییەکانی ناهێنێت، رەخنەشی لە کۆریای باشوور و ئەمریکا گرت کە بە هاوبەشی مانۆڕێکی سەربازیی “مەترسیدار”یان ئەنجامداوە.

کیم جۆنگ ئوون وتیشی، “ئەمریکا دەیەوێت نەک تەنها هێزی ناوەکی کۆریای باکوور لەناوببات بەڵکو لە هەوڵدایە تا لە رێی لاوازکردنی مافی بەرگریی لەخۆکردنەوە حکوومەتی وڵاتەکەمان هەرەس پێبهێنێت”.

بەگوێرەی ئەو یاسایەی کە لە پەرلەمانی کۆریای باکووردا پەسەندکرا، لە کاتی بوونی هەر هەڕەشەیەکی “ئەتۆمی و نائەتۆمی” بۆسەر ئەو وڵاتە، ناوەندەکانی هێزە شەڕکەرەکانی سەربە سوپا، دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە چەکی ئەتۆمی هێرش بکەن.

هاوکات یاساکە رێگە بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات لە کاتێکدا کۆریایی باکوور و گەلەکەی رووبەڕووی “قەیرانێکی سەخت” ببنەوە.