دوو خوشک دەستگیرکران کە پێشتر دایک و برایەکی خۆیان کوشتبوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوو خوشک دەستگیرکران کە پێشتر دایک و برایەکی خۆیان کوشتبوو

دوو خوشک دەستگیرکران کە پێشتر دایک و برایەکی خۆیان کوشتبوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دوو خوشک دەستگیرکران کە پێشتر دایک و برایەکی خۆیان کوشتبوو
0

لایک

دوو خوشکی داواکراو لەلایەن حکومەتی عێراقه‌وه‌ لەسەر تاوانی کوشتنی دایک و برایەکیان، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر(ئەربیل) بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی دهۆک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستگیرکران.

لەسەر داوای حکومەتی عێراق، کە داوای لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کردبوو، لە رێگەی هێزەکانی ئاسایشی هەولێر، دوو خوشکیان دەستگیرکران، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری تکریت دایک و برایەکی خۆیان سەربڕیبوو و لاشەکانیان سووتاندبوون.

بەپێی دانپێدانانی ئەو دوو خوشکە، دوای رووداوەکە ئەوان لە پارێزگای تکریتەوە بەرەوە هەولێر دواتر بەرەوە دهۆک رایانکردبوو بۆ ئەوەی بگەن بە وڵاتی تورکیا، بەڵام هێزەکانی ئاسایش توانیان هەردوو خوشکەکە دەستگیربکەن.

لەمیانی دانپێدانانەکاندا، یەکێک لەو خوشکانە دەڵێت، “لەگەڵ خوشکەکەم لە چێشخانەی ماڵەوە نانمان دەخوارد، خوشکەکەم بە پلایس لەسەری دایکمی دا و پێی گوت، ئەمڕۆ تۆ لەژێر دەستی من تەواو دەبیت، دواتر براکەشم هات وتمان هەردووکیان تەواو دەکەین”.

کوشتنی دایک و کوڕێک لە شاری تکریت، لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگدانەوەی زۆری لەسەر ئاستی عێراق دروستکرد، بەشێکی زۆر لە خەڵکی شارەکەش داوایان دەکرد، حکومەتی عێراق بە هەرشێوەیەک بێت بکوژانیان دەستگیربکات و بەسزای یاسایی خۆیانیان بگەیەنن، دوای بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەرکەوت بکوژان شارەکەیان بەجێهێشت، ئەمەش وایکرد، حکومەتی عێراق داوایەک ئاراستەی وەزیری ناوخۆی هەرێم بکات، تاکو هەوڵ بۆ گەڕان بەدوایاندا بکەن، سەرلەبەیانی رۆژی 07-09-2022، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکران.