پێنج کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پێنج کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

پێنج کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پێنج کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
0

لایک

لە سێ هەڵمەتی جیاوازدا پێنج کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانیان توانیویانە لە سێ هەڵمەتی جیاوازدا پێنج کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیربکەن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لەنووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگاری سكاڵای تۆماركرد كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دزی لێكراوە، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دان بە تاوانەکەیدا بنێت كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌شكاندنی‌ جامی ئۆتۆمبێلی سكاڵاكار و بڕی دوو ملیۆن دیناری بردووە، لەئێستادا تۆمەتبار (س، ش، ع لەدایكبوی 1992) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە”.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە،”لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژئاوا بەهاوكاری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین، لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەک دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە پێنج تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە، لەئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (س، ر، ش) لەدایكبووی 1985 و (ئ، ج، م) لەدایكبووی 1994 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوان”.

ئاشکراشیکردووە، “لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەک كە دزی لەماڵەكانیان كرابوو، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژئاوا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد به‌ناوه‌كانی‌ (ش، ر، خ) لەدایكبووی 2001 و (م، م، س) لەدایكبووی 1983 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون.