کەربەلا.. لەئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلێک، 2 کەس گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەربەلا.. لەئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلێک، 2 کەس گیانیان لەدەستدا

کەربەلا.. لەئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلێک، 2 کەس گیانیان لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کەربەلا.. لەئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلێک، 2 کەس گیانیان لەدەستدا
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەربەلا رایگەیاند، 42 میوانی نێو هۆتێلێک لە پارێزگاکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی رزگارکراون، لەگەڵ ئەوەشدا رووداوەکە چەندین قوربانی لێکەوتووەتەوە.

لەروونکردنەوەیەکی بەرگری شارستانی کەربەلادا هاتووە، “بەداخەوە زیانی گیانی و ماددی زۆر لە ئەنجامی ئاگر کەوتنەوە لە هۆتێلی (کۆشکی جرش) هاتووەتە ئاراوە، هۆکاری سەرەکیش بۆ گەیشتنی ئەنجامی رووداوەکە بەم ئاستە، پابەند نەبوونی ئیدارەی هۆتێلەکەیە بە رێنماییەکان، کە دیوی دەرەوەی هۆتێلەکە بە ئەلیکۆبۆن رووپۆش کراوە ئەمەش هۆکارێکە بۆ زوو گواستنەوەی گڕی ئاگرەکە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە 42 میوانی نێو هۆتێلەکە رزگاربکەن کە هەڵگری رەگەزنامەی نەتەوەی جیاوازن، لەم ژمارەیەش 20ـیان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە کە تووشی هەناسەتەنگی ببوون”.

جێی باسە، دوو ژن لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان عێراقی و ئەوەی دیکەیان بە رەگەز ئێرانییە.