37 په‌رله‌مانتار له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌کە بكرێت و له‌باره‌ی پرسی به‌رزبوونه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و پلان و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ماڵان‌دا گفتوگۆ بكرێت.
به‌پێی نوسراوێک كه واژۆی 37 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراقی له‌سه‌ره تیایدا هاتووه، “داوا ده‌كه‌ین كێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و نه‌وتی سپی ماڵان بكرێته به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ماڵان‌دا گفتوگۆ بكرێت”.
لەمبارەیەوە عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان- عێراق بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاندووە، “گرانبوونی نەوتی سپی ماڵان و کەمبوونەوەی غاز و مەترسی دار بڕین و شێواندنى ژینگە، هەمووی پەیوەندی بە یەکەوە هەیە، پێویستە حکومەت و دەسەڵات زۆر بەزوویی لەمبارەیەوە هەنگاوی کردارییان هەبێت، تا هەر خێزانێک لانیکەم بەرمیلێک نەوتی پێبگات لەم زستانە بە نرخی پاڵپشتیکراوی گونجاو، هەروەها رێژەی دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان زیاد بکرێت، چونکە لە ئێستەوە ئەویش کەمبووەتەوە و گران بووە، ئەگەر ئەمە کرا، دارستانەکانیش سەلامەت دەبن‌و ژینگە پارێزراو دەبێت بەبێ سزا‌و پۆلیس”.