کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما دادەبەزن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما دادەبەزن
0

لایک

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما دادەبەزن.


دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم و پارێزگاکانی باکور ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.

لە بارەی کەشی سبەینێ یەکشەممەوە، کەشناسی دەشڵێت، ئاسمانی هەرێم و باکوور ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردانایەت.

کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دوشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرایی با زیاد دەبێت.