مەسرور بارزانی: دەبێت ئەوەندە ئازابین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێین و قبووڵ بکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: دەبێت ئەوەندە ئازابین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێین و قبووڵ بکەین

مەسرور بارزانی: دەبێت ئەوەندە ئازابین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێین و قبووڵ بکەین

کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مەسرور بارزانی: دەبێت ئەوەندە ئازابین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێین و قبووڵ بکەین
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، “کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە”.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم پەیوەندیی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و پەیامێکی سەبارەت بە دۆخی عێراق بڵاوکردووەتەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم:

زۆر نیگەرانم لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەیی توندوتیژی لە عێراق. لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ قسەم کرد و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو وڵات دەربڕی.

کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە. دەبێت ئەوەندە ئازابین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێین و قبووڵ بکەین کە ئەو دۆخەی ئێستا هەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە.