هەولێر.. ئامادەکاری بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەولێر.. ئامادەکاری بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو دەکرێت

هەولێر.. ئامادەکاری بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەولێر.. ئامادەکاری بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو دەکرێت
0

لایک

پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) دەستپێکردنی هەڵمەتێکی یەک مانگەی بۆ رێگریکردن و ئامادەکاریی بۆ لافاو بەر لە وەرزی بارانبارین راگەیاند.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەک پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمساڵ وەرزی بارانبارین زووتر دەستپێدەکات و بڕی بارانبارینیش زۆردەبێت، بۆیە هەڵمەتێکی ئامادەکاری بۆ وەرزی بارانبارین و رێگریکردنی لەلافاو دەستپێدەکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، هەڵمەتەکە چوار قۆناغە و هەرچوار شارەوانییەکەی هەولێر ئەنجامیدەدەن، بۆ هەڵدانەوە و پاککردنەوەی ئاوەڕۆکان، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی هەولێر هەڵمەتێکی بۆ کردنەوەی رێڕەوە سروشتییەکان لە دەرەوەی هەولێر دەستپێکردووە.

ئومێد خۆشناو وتیشى، کە بەدواداچوونەکانیان ئەوەی دەرخستووە عەرەبانە و مێز و دەستفرۆشەکانی بازاڕە میللیەکان هۆکارێک بوون بۆ دروستبوونی لافاوەکانی پار ساڵ و کۆبوونەوەی ئاو، بۆیە هەڵمەتەکەی ئەم مانگە جگە لە پاککردنەوەی ئاوەڕۆکان و رێڕەوەکان ڕێکاریش لەوبارەیەوە دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو عەرەبانە و مێزی فرۆشتنانە نەبنەهۆی کۆبوونەوەی ئاو.