دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیار لەسەر 200 ملیار دینارەكەی هەرێم دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیار لەسەر 200 ملیار دینارەكەی هەرێم دەدات

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیار لەسەر 200 ملیار دینارەكەی هەرێم دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیار لەسەر 200 ملیار دینارەكەی هەرێم دەدات
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی سكاڵای پەڕلەمانتارێكی عێراقی كۆببێتەوە كە پەیوەندیدارە بە ناردنی 200 ملیارەكەی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئابی 2022 دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە بارەی سكاڵایەكی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە كە دژی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق تۆماركراوە و پەیوەندی بە ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداوە بۆ هەرێم هەیە.

مستەفا سەنەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سكاڵایەكدا داوای كردووە هەموو ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێندرێنەوە كە حكومەتەكەی مستەفا كازمی پشتی پێ بەستووە بۆ ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم.

200 ملیار دینارەكەی عێراق كە پشكی هەرێمە و لە كابینەی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری ناردنی دراوە، چەند مانگێكە ناردنی راگیراوە.