پوتین بڕیاری دا ژمارەی سەربازانی سوپای رووسیا زیاد بکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • پوتین بڕیاری دا ژمارەی سەربازانی سوپای رووسیا زیاد بکات

پوتین بڕیاری دا ژمارەی سەربازانی سوپای رووسیا زیاد بکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پوتین بڕیاری دا ژمارەی سەربازانی سوپای رووسیا زیاد بکات
0

لایک

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین واژووی لەسەر بڕیارێک کرد بۆ ئەوەی تا سەرەتای ساڵی داهاتوو، ١٣٧ هەزار سەربازی دیکە بۆ سوپای رووسیا زیاد بکرێت.

بەپێی بڕیارەکە کە لە پۆرتاڵی ماڵپەری زانیارییە یاساییەکانی رووسیادا بڵاو کراوتەوە، سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بڕیاری داوە ژمارەی کارمەندانی سوپای رووسیای فیدراڵ ببێتە دوو ملیۆن و ٣٩ هەزار و ٧٥٨ کەس کە یەک ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٦٢٨یان سەرباز بن.

بەپێی بڕیارە نوێیەکە تا سەرەتای ٢٠٢٣، ١٣٧ سەربازی دیکە بۆ سوپای رووسیا زیاد دەکرێت.

بەپێی بڕیاری پێشوو لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین فەرمانی دەرکردبوو تا سەرەتای ٢٠١٨ ژمارەی کارمەندانی سوپای رووسیا ببێتە یەک ملیۆن و ٩٠٢ هەزار و ٧٥٨ کەس کە یەک ملیۆن و ١٣ هەزار و ٦٢٨یان سەرباز بن.