مەسرور بارزانی بۆ حکومەتی عێراق: پێویستە بە پێی دەستوور زیانلێکەوتووانی تاوانەکانی ئەنفال، قەرەبوو بکرێنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی بۆ حکومەتی عێراق: پێویستە بە پێی دەستوور زیانلێکەوتووانی تاوانەکانی ئەنفال، قەرەبوو بکرێنەوە

مەسرور بارزانی بۆ حکومەتی عێراق: پێویستە بە پێی دەستوور زیانلێکەوتووانی تاوانەکانی ئەنفال، قەرەبوو بکرێنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مەسرور بارزانی بۆ حکومەتی عێراق: پێویستە بە پێی دەستوور زیانلێکەوتووانی تاوانەکانی ئەنفال، قەرەبوو بکرێنەوە
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق، داوای لە حکومەتی عێراق کرد، بە پێی دەستوور و بە شێوەیەکی شایستە، زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی رژێمی پێشووی عێراق، قەرەبوو بکاتەوە.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، پەیامێکی لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا بڵاوکردەوە. تیایدا دووپاتی کردەوە، “پێویستە ئەو عەقلییەتەی لە پشت ئەنجامدانی ئەم کارەسات و تاوانانەدا بوو، نەمێنێت و رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بکرێت”.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێم:

لە شاڵاوی ئەنفالی بادینان، کە دوا قۆناخی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال بوو، ڕژێمی عێراق، وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان، تاوانێکی هۆڤانەی دیکەی بەرامبەر خەڵکی دەڤەری بادینان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو شاڵاوەدا کە چەکی قەدەخەکراوی تێدا بەکارهێنرا، هەزاران کەس شەهید و بێسەروشوێن کران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەر و، سەدان گوندیش وێران کران.

لە سی و چوارمین ساڵڤەگەڕی ئەم تاوانە دڕندانەیەدا، بە رێز و شکۆوە یادی قوربانیانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە و جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە، کە پێویستە حکومەتی عێراق بە پێی دەستوور، زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی رژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبوو بکاتەوە کە مافێکی رەوای خەڵکی ستەملێکراوی کوردستانە. هەروەها پێویستە ئەو عەقلییەتەی کە لە پشت ئەنجامدانی ئەم کارەسات و تاوانانەدا بوو، نەمێنێت و رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بکرێت.

لە ساڵڤەگەڕی ئەنفالی بادیناندا، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بادینان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

25ی ئابی 2022