عێراق.. بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی، پارێزگارێکی لەکار لادراو فرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق.. بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی، پارێزگارێکی لەکار لادراو فرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت

عێراق.. بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی، پارێزگارێکی لەکار لادراو فرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
عێراق.. بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی، پارێزگارێکی لەکار لادراو فرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت
0

لایک

دەسەڵاتی دادوەری عێراق فرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری پێشووی سەڵاحەددین دەرکرد، کە لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق فرمانی دەستگیركردنی بۆ عەممار جەبر جبووری، پارێزگاری پێشووی سەلاحەددین و چەند فەرمانبەرێکی دیکە دەركرد.

لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكەدا هاتووە، فرمانى دەستگیرکردنەکە بەپێی بڕگەکانى ماددەى 340ـى یاسای سزادان بۆ گومانکردنى گەندەڵى و پێشێلکارییەکان لە پڕۆژەى گەشەپێدانى ئەمنى پارێزگاى سەڵاحەددین بووە.

مانگی ئایاری ساڵی رابردوو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ دەنگیدا بە دوورخستنەوەی عەممار جەبر جبووری، پارێزگاری سەلاحەددین، ئەمەش بە پشتبەستن بەو خاڵانەی لە چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی فیدراڵیدا دیاریكراون.