دوای کشانەوەی خۆپیشاندەران، ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستی بە کارەکانی کردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوای کشانەوەی خۆپیشاندەران، ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستی بە کارەکانی کردەوە

دوای کشانەوەی خۆپیشاندەران، ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستی بە کارەکانی کردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
دوای کشانەوەی خۆپیشاندەران، ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستی بە کارەکانی کردەوە
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، بەشێوەیەکی ئاسایی دەستمان بە کارەکانمان کردووە، لە سبەی چوارشەممەوە هەموو رێکارێک دەگیرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە پێشێلی یاسایان کردووە و بوونەتە هەڕەشە بۆسەر دامودەزگا گشتییەکان.

ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “دوای کشانەوەی خۆپیشاندەران لە دەوروبەری باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای باڵای فیدڕاڵی، بڕیارماندا لە بەیانی سبەی چوارشەممە کە دەکاتە 24-08-2022، کارەکانمان بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەینەوە”.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “بەمبۆنەیەوە، سوپاس و پێزانینی تەواومان بۆ هەموو لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دووپاتدەکەینەوە، کە رێز لە یاسا و دەستوور دەگرن، لە بەرامبەریشدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئیجرائاتی جیددی بەرامبەر هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەگرێتەبەر کە دەستیان لە تێکدانی سەقامگیری و پێشێلکردنی یاسا هەبووە”.

جێی باسە ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر ، لە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری گردبوونەوە لە ناوچەی سەوز لە بەغداد.