کاسیمێرۆ خۆی پێنەگیرا.. دوای 10 ساڵ ماڵئاوایی لە ریال مەدرید کرد
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • کاسیمێرۆ خۆی پێنەگیرا.. دوای 10 ساڵ ماڵئاوایی لە ریال مەدرید کرد

کاسیمێرۆ خۆی پێنەگیرا.. دوای 10 ساڵ ماڵئاوایی لە ریال مەدرید کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کاسیمێرۆ خۆی پێنەگیرا.. دوای 10 ساڵ ماڵئاوایی لە ریال مەدرید کرد
0

لایک

کارلۆس هێنریک کاسیمێرۆ، یاریزانی ناوەڕاستی بەڕازیلی دوای 10 ساڵ لە داپۆشینی درێژی ریال مەدرید، ماڵئاوایی کرد.

لە میانی مەراسیمێکی شایستەدا یانەی ریال مەدرید ـی ئیسپانی ماڵئاوایی لە یاریزانی ناوەڕاستی بەڕازیلی کارلۆس هێنریک کاسیمێرۆ کرد کە ئەم وەرزە بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد ـی ئینگلیزی دەگوازرێتەوە.

کاسیمێرۆ بە یاوەریی لەگەڵ خێزانەکەی لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوو، دوای چەند وتەیەک نەی توانی هەستەکانی بشارێتەوە و گریا.

لە وتەیەکدا کاسیمێرۆ وتی، “هەوڵ دەدەم بە دڵەوە قسەم بکەم. سوپاس بۆ خودا کە ژمارەیەکی زۆر جامم بردووەتەوە بەڵام لەهەمووی گرنگتر بۆ من ئەوە بوو کە هەموو بەیانییەک بۆ مەشقەکان بۆ ئێرە دەهاتم. سوپاسی هەموو نزیکەکانم دەکەم”.

لەبارەی هەردوو یاریزان مۆدریچ و کرۆس کاسیمێرۆ وتی، “پێویستە کەوانەی تایەت بۆ ئەو دوو یاریزانە بکەمەوە. خۆشییەکی لەرادەبەدەرم چێشت کاتێک لەگەڵیان یاریمکردووە. رۆژێک دووبارە بۆ ئەو یانەیە دەگەرێمەوە”.