بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

لە ژمارەی (1427) دەست پێدەکات تاکو ژمارە (1631)، سبەی سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
0

لایک

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، ئەو جوتیارانە ئاگادار دەکاتەوە کە گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر(ئەربیل) کردووە و لە ژمارەی (1427) دەست پێدەکات تاکو ژمارە (1631)، سبەی سەردانی سایلۆی ناوبراو بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 16-08-2022، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، “ئاگاداری برا جوتیارەکان دەکەینەوە ئەوانەی گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی 2022 لە ژمارەی (1427) دەست پێدەکات تاکو ژمارە (1631) لە رۆژی چوار شەممە 2022/8/17 بۆ ئاگاداریتان”.

جێی باسە، 7ی ئەم مانگەش وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاندبوو، حکومەتی عێراق بڕی زیاتر لە 97 ملیار دیناری وەک پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022ـی رەوانەی هەرێم کردووە و لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەو بڕە پارەیەش بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش دەکرێت:

سلێمانی بڕی 50 ملیار و 362 ملیۆن دینار.
هەولێر بڕی 30 ملیار دینار.
دهۆک بڕی 17 ملیار دینار.