لە ھەفتەیەکدا زیاتر لە 40 هەزار هاووڵاتی هەرێم سەردانی دەرەوەی وڵاتیان کردووە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە ھەفتەیەکدا زیاتر لە 40 هەزار هاووڵاتی هەرێم سەردانی دەرەوەی وڵاتیان کردووە

لە ھەفتەیەکدا زیاتر لە 40 هەزار هاووڵاتی هەرێم سەردانی دەرەوەی وڵاتیان کردووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لە ھەفتەیەکدا زیاتر لە 40 هەزار هاووڵاتی هەرێم سەردانی دەرەوەی وڵاتیان کردووە
0

لایک

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لە ماوەی هەفتەیەکدا لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دەروازە سنورییەكان، 158 هەزار و 843 کەس هاتووچۆی هەرێمییان کردووە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لە ماوەی ئەو هەفتەی رابردوودا 37 هەزار و 768 کەس هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە 9 هەزار و 853 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ٢ هەزار و 304 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و 5 هەزار و 219 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و 15 هەزار و 474 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل و3 هەزار و 729 کەسیان لە رێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و هەزار و 189 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.

سەبارەت بە هاتنی کەسانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان لەو هەفتەیەدا 41 هەزار و 761 کەس سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە کە 10 هەزار و 417 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و 2 هەزار و 629 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و 3 هەزار و 248 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و 20 هەزار و 809 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و 3 هەزار و 983 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ  639 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.

 گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات
ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ژمارەی هاولاتییانی عێراقی کە لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتی دەرەوەیان کردووە 40 هەزار و 15 کەس بوون کە 11 هەزار و 576 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و هەزار و 836 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 4 هەزار و 529 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و 17 هەزار و 659 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و 3 هەزار و 416 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و 999 کەسیان لە دەروازەی سنوووری پەروێزخانەوە بووە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی کەسانی بیانی کە چوونەتە دەرەوەی هەرێم 39 هەزار و 299 کەس بوون، کە 11 هەزار و 320 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و 2 هەزار و 274 لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و 3 هەزار و 402 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و 17 هەزار و 527 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و  3 هەزار و 993 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و 783 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.