بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما یەکێک لە گرنگترین رووبارەکانی ئەڵمانیا مەترسی  وشک بوونەوەی لەسەرە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما یەکێک لە گرنگترین رووبارەکانی ئەڵمانیا مەترسی  وشک بوونەوەی لەسەرە

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما یەکێک لە گرنگترین رووبارەکانی ئەڵمانیا مەترسی  وشک بوونەوەی لەسەرە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما یەکێک لە گرنگترین رووبارەکانی ئەڵمانیا مەترسی  وشک بوونەوەی لەسەرە
0

لایک

بەهۆی وشکەساڵییەوە لە وەرزی هاویندا، ئاستی ئاو لە رووباری راین کە یەکێکە لە رێگا بازرگانییە هەرە گرنگەکانی ئەڵمانیا بە رێژەیەکی زۆر بەرز کەمبووەتەوە.

پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەدەن کە وشکەساڵی درێژخایەن و بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری پلەکانی گەرما کاریگەرترین هۆکاری دابەزینی ئاستی ئاوە لە رووباری راین هاوشێوەی رووبارەکانی دیکە و زیاتر دابەزینی ئاستی ئاو بە واتای بەکارنەهێنانی ئەو کەشتییانە دێت کە باری قورسیان پێیە لە رووبارەکە و هۆشداریش لەوە دەدرێت کە ئەمە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر ئابووری.

پسپۆڕ لە ئەنیستیتوی فیدڕاڵی بۆ ئاو، باستیان کلەین رایگەیاندووە کە دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەکە بەردەوام دەبێت و گوتی: “پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو کەمێک باران ببارێت، بەڵام ئەمە نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو”.

فەرمانگەی دەریاوانی و رێگا ئاوییەکانی فیدڕاڵ رایگەیاندووە کە تاکو کۆتایی هەفتە چاوەڕێ دەکرێت ئاستی ئاو لە راینی ناوەڕاست ١٠ بۆ ١٥ سانتیمەتر کەم بکات.

رووباری راین یەکێکە لە رێگا ئاوییە هەرە قەرەباڵغەکانی جیهان و لە رێگای ئەم رووبارەوە کەشتیی گواستنەوەی کەلوپەل و شتومەک دێن و دەڕۆن.