مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دانانی بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی موسڵ بە شاندێکی یاوەری گەیشتە موسڵ.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10-08-2022، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێک گەیشتە شاری موسڵ و لەلایەن نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا و بەرپرسانی دیکەی شارەکە پێشوازی لێکرا.
ئامانج لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی فڕۆکەخانەی موسڵ دەبێت کە بەهۆی شەڕی داعش زیانی بەرکەوتووە.