زیاتر لە 5 ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە پارێزگای نەجەف
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • زیاتر لە 5 ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە پارێزگای نەجەف

زیاتر لە 5 ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە پارێزگای نەجەف

لای سوننەکانی عێراق دووشەممە 10ی مانگی موحەڕەم بوو، لای شیعەکانیش ئەمڕۆ سێشەممە 10ی موحەڕەمە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
زیاتر لە 5 ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە پارێزگای نەجەف
0

لایک

پارێزگاری نەجەف رایدەگەیێنێت، بۆ بەشداریکردن لە زیندووکردنەوەی 10 رۆژی یەکەمی مانگی موحەڕەم، زیاتر لە پێنج ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە نەجەف.

ماجد وائیلی، پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە یادی عاشوورا وەکو خۆی و بە شێوەیەکی “زۆر باش” بەڕێوەدەچێت، جموجۆڵی هاتووچۆ لە پارێزگاکەدا بەردەوامە، هیچ کێشەیەک لە شەقامەکان دروست نەبووە.

پارێزگاری نەجەف راشیگەیاند، “ژمارەیەکی زۆر زیارەتکار لەم رۆژانەدا سەردانی پارێزگاکەیان کردووە، بۆ زیندووکردنەوەی ئەو یادە و بەشداریکردن لەو رێوڕەسمە، “لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە تائێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە شاری نەجەفی کۆن”.

وائیلی وتیشی، “59 تیمی پزیشکی لە نەجەفی کۆن و قەزا و ناحیەکان بڵاوەیان پێکراوە و تەواوی خزمەتگوزاریی تەندروستی و پزیشکی بۆ زیارەتکاران فەراهەم کراون”.

لای سوننەکانی عێراق دووشەممە 10ی مانگی موحەڕەم بوو، لای شیعەکانیش ئەمڕۆ سێشەممە 10ی موحەڕەمە.