وەزارەتی بازرگانی: بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەش دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی بازرگانی: بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەش دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی: بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەش دەکرێت

بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران هاتووەتە سەر حسابی وەزارەت و لە ئایندەیەکی نزیک دابەش دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی بازرگانی: بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەش دەکرێت
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە 07-08-2022، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی رایگەیاند، بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران هاتووەتە سەر حسابی وەزارەت و لە ئایندەیەکی نزیک دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، “بڕی 97 ملیار و 362 ملیۆن دینار هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی (2022) بەمشێوەی لای خوارەوە:-

سلێمانی بڕی 50 ملیار و 362 ملیۆن دینار.

هەولێر بڕی 30 ملیار دینار.

دهۆک بڕی 17 ملیار دینار.

ئاماژەی بەوەش دا کە دوای تەواوبوونی رێکارە کارگێری و داراییەکان لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاران، بەپێی رۆژی رادەست کردنی گەنم بەسایلۆکان.