ناتۆ لەبارەی رووسیا هۆشداری دەدات

ناتۆ لەبارەی رووسیا هۆشداری دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ناتۆ لەبارەی رووسیا هۆشداری دەدات
0

لایک

سکرتێری گشتیی ناتۆ هۆشدارییدا لەبارەی رووسیا و رایگەیاند، “ئەگەر رووسیا ئەم جەنگە بباتەوە، پوتین ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە توندوتیژی کاری خۆی دەکات و دواتر رووسیا هێرش دەکاتە سەر دراوسێکانی دیکەی”.

لە میانی بەشداریکردنی لە خێوەتگه‌ی هاوینەی پارتی کرێکارانی نەرویج، یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا کرد.

ستۆڵتنبێرگ جەختی لەوە کردەوە، پشتیوانیکردنی ناتۆ لە ئۆکراینا، بەرپرسیاییەتییەکی ئەخلاقییە و رایگەیاند، “لە بەرژەوەندی ئێمەیە کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئامانجەکانی لە ئۆکراینا بەدەستنەهێنێت. جیهانێک کە تیایدا پوتین بە زەبری هێزی سەربازی ئامانجەکانی بەدەستبهێنێت، بۆ ئێمە جیهانێکی ترسناکتر دەبێت. ئەگەر رووسیا ئەم جەنگە بباتەوە، پوتین ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە توندوتیژی کاری خۆی دەکات و دواتر رووسیا هێرش دەکاتە سەر دراوسێکانی دیکەی”.

سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوەشدا کە پێشڕەوییەکانی رووسیا، وەستاون و ئۆکراینا هەندێک ناوچەی کۆنتڕۆڵ کردوەتەووە، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە ناتۆ بۆ پاراستنی ئاشتی، لە بەری رۆژهەڵاتەوە هەژموونی خۆی زیاتر کردووە.

یەنس ستۆڵتنبێرگ باسی لەوەش کرد، لە دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، ناتۆ بە شێوەیەکی یەکگرتووتر هەنگاو دەنێت و ئامادەکاریی بۆ وەرگرتنی ئەندامی نوێی وەک سوید و فینلاند دەکات، وتیشی، “ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆتۆکۆڵەکانی ئەندامێتیی پەسەند کرد، بەم شێوەیەش رەزامەندی لەسەر ئەندامێتی سوید و فینلاند درا و ژمارەی ئەو وڵاتانەی رەزامەندی لە سەر ئەندامێتییان لە رێکخراوی ناتۆ دراوە، گەیشتە 23 وڵات”.