چین مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدات و ئاسمانی تایوان دەبەزێنێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • چین مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدات و ئاسمانی تایوان دەبەزێنێت

چین مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدات و ئاسمانی تایوان دەبەزێنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
چین مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدات و ئاسمانی تایوان دەبەزێنێت
0

لایک

بەرپرسانی تایپی دەڵێن، فڕۆکەی بێفرۆکەوان بە ئاسمانی تایواندا دەسووڕێنەوە و هەوڵی هاککردنی ماڵپەڕە فەرمییەکانیشیان دەدرێت.

ئەم پەرەسەندنە لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، سەرەڕای هۆشدارییەکانی چین، نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوای 25 ساڵ وەکو یەکەم گەورە بەرپرسی ئەمریکی سەردانی دوورگە بچووکەکەی باشووری رۆژهەڵاتی چینی کرد، کە بەرپرسانی چین بە بەشێکی دانەبڕاوی خاکەکەیانی دەزانن.

چین لە دوێنێوە دەستیکردووە بە مانۆری سەربازی ئاسمانی و دەریایی بەدووری تەنیا 15 کیلۆمەتر لەو دوورگەیەی کە 13 وڵات وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ دانیان پێداناوە و تەنانەت ئەمریکاش دانی پێدانەناوە.

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار Live-fire یاخود تاقیکردنەوەی چەکەکان لە مانۆرە سەربازییەکان بەکاردەهێنێت، کە شەش ناوچەی ئاوی دەوروبەری دوورگەی تایوان دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەردەوام بێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێن کە لەوەتەی لە ساڵی 1949ـوە دوورگەکە دوای شەڕێکی ناوخۆیی لە چین دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری وەرگرتووە. تایوان هاوشێوەی هۆنکۆنگ لەژێر سیستەمی دوو حکومەت و یەک وڵاتدا کاردەکات، کەچی بەوتەی بەرپرسانی چین، ئەم سەردانەی گەورەبەرپرسانی ئەمریکی بۆ دوورگە بچووکەکە، هیچی کەمتر نییە لە داننان بە سەربەخۆیی ناوچەیەک کە چین بە موڵکی خۆی دەزانێت.

نانسی پێلۆسی لە سەردانەکەی بۆ تایوان بە بەرپرسانی راگەیاند ئەمریکا دیموکراسی لە دوورگە بچووکەکە بە پێشکەوتوو دەزانێت و ئامادەیە بەرگری لێبکات.