لەکاتی گەشتەکاندا دەتوانرێت ئاژەڵە ماڵییەکان رادەستی دوکانەکانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بکرێت
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • لەکاتی گەشتەکاندا دەتوانرێت ئاژەڵە ماڵییەکان رادەستی دوکانەکانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بکرێت

لەکاتی گەشتەکاندا دەتوانرێت ئاژەڵە ماڵییەکان رادەستی دوکانەکانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لەکاتی گەشتەکاندا دەتوانرێت ئاژەڵە ماڵییەکان رادەستی دوکانەکانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بکرێت
0

لایک

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی هەستیاری بەرامبەر بە بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵییەکان، لە ئێستادا دوکانەکانی فرۆشتنی ئاژەڵی ماڵی لە هەولێر ( ئەربیل ) بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو خواستی زیاتری لەسەرە .

لەوبارەیەوە دوکاندارانی فرۆشتنی ئاژەڵە ماڵییەکان رایدەگەیەنن کە هۆکاری بەرزبوونەوەی خواست لەسەر ئەو ئاژەڵانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمەڵایەتیبوون وەکو پێشتر نییە و خەڵک بۆ کۆمەڵایەتیبوون ئاراستەیان بۆ ئەوان گۆڕیوە .

عەبدولرەحمان خالید، یەکێکە لە خاوەنی دوکانی ئاژەڵە ماڵییەکان و لەبارەی ویستی خەڵک بۆ مایکی تەبا دوا و رایگەیاند، زۆرترین خواست لەسەر پشیلە هەیە و وتیشی، ” هاووڵاتیان زیاتر دەیانەوێت پشیلە بەخێوبکەن . لەبارەی سەگیشەوە دوودڵن چونکە ئەوان زیاتر پێویستیان بە پەروەردەکردن هەیە . پشیلەکان لەرووی پاکوخاوێنی و پەروەردەکردنەوە ئاسانترە و خەڵکی زیاتر ئارەزووی کڕینی دەکەن “.
هاوکات عەبدولرەحمان خالید تیشکی خستەسەر ئەوەی کە پاکوخاوێنی دوکانەکانی کڕین و فڕۆشتنی ئاژەڵی ماڵی خاڵێکی گرنگە و هاووڵاتیان زیاتر دەچنە ئەو شوێنانە کە خاوێنە .

ئەو باسی لەوەشکرد کە کارەکانیان زیاتر لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا دایە و راشیگەیاند کاتێک خەڵک گەشت دەکات، دەتوانن ئاژەڵەکانیان لەلای ئەوان جێبهیڵن بۆ ماوەیەکی دیارکراو و ئەوان دەتوانن چاودێری بکەن .

ئەو دوکاندارە وتیشی، ” مانەوەی ئەو ئاژەڵە ماڵییانە لەبەرامبەر بڕێک پارە و ماوەیەکی دیاریکراو دەکرێت و هاووڵاتییان دەتوانن ئاژەڵەکانیان لەلای ئێمە بەجێبهێڵن “.