سابیر خەنجەرچی وەستایەکی دەستڕەنگینی دروستکردنی خەنجەر و چەقۆیە، دانیشتووی شاری کەرکوکە و 40 ساڵە
بە وردییەوە بەردەوامە لەسەر پیشەی خانەوادەکەی خۆی .
خەنچەر لە سەرانسەری جیهاندا بە کەرەستەیەکی کەلوپور ناسراوە و کاتی خۆی لەلایەن خەڵکەوە بۆ مەبەستی خۆپاراستن بەکارهاتووە . بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات لە ئێستادا وەکو ئاکسێسوارێک بەکاردێت یاخود لە بۆنە و یادەکاندا دەبینرێن و بۆ جوانکاری بەدەست دەخرێن .
خەنجەر لە ناوچەی عەرەبنشینەکاندا وەکو دیارخەری پێگەی ئەو کەسە دەبینرێت، لەلایەن هەندێکی دیکەش وەکو کەرەستەیەک بۆ جوانکاری بەردەست دەخرێت و لەگەڵ جلوبەرگری کلتووری و نەتەوەیی بەکاردێت .
سابیر خەنجەرچی یەکێکە لەو وەستا دەست رەنگینانەی کە خۆی بە خاوەنی پیشەکە دەزانێت و وەکو میراتێک هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکات . لەوبارەیەوە خەنجەرچی ئاماژەی بە پیشەکە دا و بۆ تەبا دوا .
سابیر خەنجەرچی دەڵێت، ” بەکارهێنانی خەنجەر لەگەڵ تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە . لە رابردوو خەنجەر تاکە ئامراز بوو بۆ خۆپاراستن . بەڵام لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا بەکارهێنانەکەی گۆڕاوە و وەکو ئامرازێک بۆ رازاندنەوە بەکاردێت . لەرابردوو تورکمان کاتێک جلوبەرگی نەتەوەیی خۆی لەبەر دەکرد، بە دڵنیاییەوە خنجەرێکیشی دەبەست “.
ئەو وەستایە ئاماژەی بەوەکرد کە جگە لە خەنجەر، شیر و کەرەستەی هاوبەشیش دروست دەکات، ئەو راشیگەیاند کە لە تەمەنی 10 ساڵییەوە سەرقاڵی ئەو پیشەیەیە و ویستەوە بەردەوامە .
لەبارەی جۆرەکانی خەنجەر، سابیر خەنجەرچی دەڵێت، ” دەبان و قەزوین و فەنەر، ئەم سێ جۆرە هەیە . لە دەبان بەردی بەنرخ بەکاردێت . جۆرەکانی دیکەش لەرووی رووکەشەوە جیاوازیی هەیە “.
وەستا سابیر خەنجەرچی ئەوەشی راگەیاند کە هاووڵاتیان وەک یادگاری دێن بۆ لای ئەو و خەنجەرێک بۆ یادگاری دەکڕن، هەروەها بۆ دەرەوەی وڵاتیش دەنێرن .