سەدر بۆ خۆپیشاندەران: شۆڕشە خۆڕسکەکە وەکو قۆناغی یەکەم ناوچەی سەوزی ئازاد کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەدر بۆ خۆپیشاندەران: شۆڕشە خۆڕسکەکە وەکو قۆناغی یەکەم ناوچەی سەوزی ئازاد کرد

سەدر بۆ خۆپیشاندەران: شۆڕشە خۆڕسکەکە وەکو قۆناغی یەکەم ناوچەی سەوزی ئازاد کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەدر بۆ خۆپیشاندەران: شۆڕشە خۆڕسکەکە وەکو قۆناغی یەکەم ناوچەی سەوزی ئازاد کرد
0

لایک

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا بۆ خۆپیشاندەران دەڵێت، گرتن و ئازادکردنی ناوچەی سەوز دەرفەتێکی زێڕینە بۆ رەواندنەوەی ستەمکاری، نەهێشتنی گەندەڵی، تاکڕەوی لە دەسەڵات و لایەنگیری بۆ وڵاتانی دەرەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، موقتەدا سەدر لە پەیامێکیدا بۆ خۆپیشاندەران رایگەیاندووە، داوا لە هەموو “شۆڕشگێڕانی چاکسازی” لەناو رۆڵەی هۆزەکان، هێزە ئەمنییەکان، ئەندامانی حەشدی شەعبی دەکات ملکەچبوونی هەموو چین و توێژەکان رەتبکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو درووشمەی کە خۆپیشاندەران هەڵیانگرتووە کە چاکسازییە لەم وڵاتەدا، بۆیە بانگەواز بۆ هەمووان دەکات لەژێر ئاڵای عێراق و بڕیاری گەلدا یەکبگرن.

راشیگەیاندووە، “خۆپیشاندانەکان دەرفەتێکی زێڕینە بۆ رەواندنەوەی ستەم و تاریکی، گەندەڵی، تاکڕەوی لە دەسەڵات، لایەنگیری بۆ وڵاتانی دەرەوە، پشک پشکێنە و قوڵکردنەوەی مەزهەبی، بۆیە بۆ ئەوەی کارەساتەکان دووبارە نەبنەوە، ئێستا دەرفەتێکی گرنگە و شۆڕشە خۆڕسکە ئاشتیخوازەکەش وەکو قۆناغی یەکەم ناوچەی سەوزی ئازاد کرد”.