سەرۆکی کاکەییەکان: بەرێگەی سوڵحی عەشایەری کێشەی تاشینی سمێڵی هاووڵاتییە کاکەییەکە چارەسەربکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکی کاکەییەکان: بەرێگەی سوڵحی عەشایەری کێشەی تاشینی سمێڵی هاووڵاتییە کاکەییەکە چارەسەربکەین

سەرۆکی کاکەییەکان: بەرێگەی سوڵحی عەشایەری کێشەی تاشینی سمێڵی هاووڵاتییە کاکەییەکە چارەسەربکەین

سەرۆکی کوردانی کاکەیی رایگەیاند، بڕیارمانداوە بە رێگەی سوڵحی عەشایەری کێشەی تاشینی سمێڵی هاووڵاتییە کاکەییەکە، چارەسەردەکەین، ئێوارەی ئەمڕۆش ئەوانەی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە دەیانهێننە لامان و بڕیاریان لەبارەوە دەدەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سەرۆکی کاکەییەکان: بەرێگەی سوڵحی عەشایەری کێشەی تاشینی سمێڵی هاووڵاتییە کاکەییەکە چارەسەربکەین
0

لایک

سەرۆکی کوردانی کاکەیی رایگەیاند، بڕیارمانداوە بە رێگەی سوڵحی عەشایەری کێشەی تاشینی سمێڵی هاووڵاتییە کاکەییەکە، چارەسەردەکەین، ئێوارەی ئەمڕۆش ئەوانەی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە دەیانهێننە لامان و بڕیاریان لەبارەوە دەدەین.

سەردار ئەرجومەن ئاغا، سەرۆکی کوردانی کاکەیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بڕیاریامانداوە بەڕێگەی عەشایەری کێشەی تاشینی سمێڵی هاووڵاتییە کاکەییەکە چارەسەر بکەین، بۆ ئەمە ئێمە دوو بژاردەمان دایە دەست کاکەییەکان، کە بە رێگەی یاسا چارەسەری بکەین؟ یان بە رێگەی عەشایری؟، لەبەر ئەوەی رێگەی عەشایەری خێراتر بوو چارەسەرەکەی بڕیاریاندا ئەوەیان هەڵبژێرن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوە کەسەی دەستدرێژیەکەی کردووە و ئەوەشی وێنەی گرتووە، بڕیارە بۆمان بهێنن و ئێمەش بڕیاری خۆمانی لەبارەوە دەدەین، زیاتر لە 60 -70 عەشرەت ئامادە دەبن، داوا دەکەن بە رێگەی خۆمان و بەبێ دەرچوون لە نەریتەکانمان بڕیارێکی دروست بدەین”.

لەمبارەیەوە نازم کاکەیی، نوێنەرانی کاکەییەکان داوایکرد، “گەنجانی کاکەیی ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەر خاتری عەشرەتەکەمان ئارامی بپارێزن، ئێمە لەگەڵ چەند هۆز و عەشرەتێک دادەنیشین و ئێمە لەمافی خۆمان خۆشنابین، ئەگەر بڕیارێکماندا کەموکورتی تێدابوو، با لێمان خۆشنەبن”.

رۆژی شەممەی رابردوو، 23ـی تەمموزی 2022، ئه‌یمه‌ن عه‌بدی جاسم کە هاووڵاتییەکی کاکەییە له‌لایه‌ن هێزێكی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ قسه‌ی نه‌شیاوی پێوتراوە و ئه‌ویش قسه‌ی به‌حه‌شدی شه‌عبی وتووه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی رفاندوویانه‌ و سه‌ر و سمێڵیان وه‌ک سوكایه‌تیه‌ک تاشیوه‌، ئەمەش کاردانەوەی توندی هاووڵاتیانی کاکەیی و ئاینەکانی دیکەی لە هەرێم لێکەوتەوە.