ئاسایشی سلێمانی: لە دوو چالاکیدا دەستمان بەسەر 149 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاسایشی سلێمانی: لە دوو چالاکیدا دەستمان بەسەر 149 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت

ئاسایشی سلێمانی: لە دوو چالاکیدا دەستمان بەسەر 149 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاکی جیاوازدا، دەستیانگرتووە بەسەر بڕی 149 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، کە بەشێکیان لەناو رۆنی ئۆتۆمبێلدا شاردراونەتەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئاسایشی سلێمانی: لە دوو چالاکیدا دەستمان بەسەر 149 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت
0

لایک

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاکی جیاوازدا، دەستیانگرتووە بەسەر بڕی 149 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، کە بەشێکیان لەناو رۆنی ئۆتۆمبێلدا شاردراونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 28ـی تەمووزی 2022، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “لەسەر رێنمایی و راسپاردەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر، كە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەری خراپ لەسەر كۆمەڵگە دروستدەكات، لە دوو چالاكیدا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت، لە چالاكی یەكەمدا دوای لێكۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون هێزەكانی ئاسایش بەفەرمانی دادوەر لە رۆژی 14-06-2022 دەستیان بەسەر بڕی 92 كیلۆگرام ماددەی كریستاڵدا گرت و ئەو ماددانەش لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون”.

تایبەت بە چالاکی دووەم، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، “دوای لێكۆڵینەوەی ورد لە رێگەی یەكێک لە بازگەكانەوە لە رۆژی 25-07-2022، دەستیان بەسەر بڕی 57 كیلۆگرام ماددەی كریستاڵدا گرت، كە لەناو قوتوی رۆنی ئۆتۆمۆبێلدا شاردرابوونەوە و تۆمەتبار كە ناوی (ح.ع.م) و لەدایكبووی 1989ـیەوە بەرەگەز كوردە، بەنیازبوو لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان راگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە”.