لایەنێکی نزیک لە سەدر بۆ خۆپیشاندەران: بە سەلامەتی بەرەو ماڵەکانتان بگەڕێنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لایەنێکی نزیک لە سەدر بۆ خۆپیشاندەران: بە سەلامەتی بەرەو ماڵەکانتان بگەڕێنەوە

لایەنێکی نزیک لە سەدر بۆ خۆپیشاندەران: بە سەلامەتی بەرەو ماڵەکانتان بگەڕێنەوە

وەزیرى موقتەدا سەدر، سوپاسى خۆپێشاندانی لایەنگرانی سەدر دەکات و دەڵێت، "پەیامەکەتان خۆڕسکانەی چاکسازییە و کەسانێک هەن کە پیلانگێڕیتان لە دژ دەکەن"

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لایەنێکی نزیک لە سەدر بۆ خۆپیشاندەران: بە سەلامەتی بەرەو ماڵەکانتان بگەڕێنەوە
0

لایک

وەزیرى موقتەدا سەدر، سوپاسى خۆپێشاندانی لایەنگرانی سەدر دەکات و دەڵێت، “پەیامەکەتان خۆڕسکانەی چاکسازییە و کەسانێک هەن کە پیلانگێڕیتان لە دژ دەکەن”.

ئەمڕۆ 27-07-2022 ساڵح محەممەد عێراقى، کە بە وەزیری موقتەدا سەدر ناسراوە لە پەیامێکدا بۆ خۆپیشاندەران دەڵێت، “بەڕێزەوە رادەوەستم، خۆپێشاندانەکانتان پەیامێکى خۆڕسکانەى میللی چاکسازییە و سوپاستان دەکەم و و کەسانێک هەن کە پیلانگێڕیتان لە دژ دەکەن”.

وەزیرەکەى موقتەدا سەدر ئاماژەى بەوەداوە کە کەسانێک هەن پیلانگێڕی لە دژى خۆپێشاندەران و سەلامەتییان دەکەن و دەڵێت، “لە هەموو پرسێک گرنگتر ئەوەیە، ئەگەر ویستتان پاشەکشە بکەن رێز لەو بڕیارەتان دەگرم و فەرموون بە سەلامەتی بەرەو ماڵەکانتان بگەڕێنەوە”.

ئەمڕۆ ژمارەیەک لە لایەنگرانى رەوتى سەدر لە بەغداد دژى بەربژێرکردنى محەمەد شیاع سودانى، کاندید لەلایەن چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران دەستیان بە خۆپێشاندان کرد، دواتر بەربەستە کۆنکرێتییەکانی ناوچەی سەوزیان بڕی و چوونە نێو باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق لە ناوچەى سەوز.