کەمێک پێش ئێستا، خۆپیشاندەرانی دژی کاندیدبوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق چوونە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-07-2022، سه‌دان خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد. خۆپیشاندەران لە پێشڕەوی دان و ئێستا گەیشتوونەتە نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
خۆپیشاندانه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە له گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غداد ده‌ستی پێ كردبوو.