هەورە بروسکە لە هیندستان کارەسات دەنێتەوە: 20 کەس گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • هەورە بروسکە لە هیندستان کارەسات دەنێتەوە: 20 کەس گیانیان لەدەستدا

هەورە بروسکە لە هیندستان کارەسات دەنێتەوە: 20 کەس گیانیان لەدەستدا

لەمیانی کەوتنەوەی هەورە بروسکە لە ویلایەتی بیحار لە وڵاتی هیندستان 20 کەس گیانیان لەدەستدا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەورە بروسکە لە هیندستان کارەسات دەنێتەوە: 20 کەس گیانیان لەدەستدا
0

لایک

لەمیانی کەوتنەوەی هەورە بروسکە لە ویلایەتی بیحار لە وڵاتی هیندستان 20 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگویرەی هەواڵێکی ئاژانسی BBC، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لەئەنجامی کەوتنەوەی هەورە بروسکە لە 8 ناوچەی جیاجیای ویلایەتی بیحار 20 کەس گیانیان لەدەستدا.

نیتیش خومار، سەرۆکی ویلایەتەکە رایگەیاند، داوامان کردووە هاووڵاتییان لەکاتی هەر رووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بە سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو بکەن.

ئەوەشی ئاشکراکرد، کەس و کاری قوربانیان بڕی 400 هەزار روپی (5 هەزار دۆلاری ئەمریکی) قەرەبوویان پێدەدرێت.

جێی باسە، پێشتریش لە ساڵی 2021، لەمیانی کەوتنەوەی هەورە بروسکە لە ویلایەتی بێنگال 27 کەس گیانی لەدەستدا.