سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داوای قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێگه و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییانه ده‌كات كه به‌كارهێنانیان گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و شیرازه‌ی خێزان ده‌شێوێنن.
ئەمڕۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێككه‌وتی 26ـی 7ـی 2022، دادوەر کاوە فەتحی مەعسوم، سه‌رۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی کرد و له‌لایه‌ن ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ستافه‌كه‌ی و به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته، پێشوازییان لێكرا.
شایەنی باسە لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا هاتووە، دەڵێت، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی كرده‌وه به تایبه‌ت له‌و پرسانه‌ی كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئادابی گشتیی و ئه‌ركی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه به تایبه‌ت ده‌زگای داواكاری گشتی كه هه‌وڵی پاراستنییان بدات. لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی داواكاری گشتی داوای له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كرد كه تۆڕه‌كانی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن پابه‌ندبكات به قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێگه و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنی و سایتانه‌ی كه بابه‌ت و ڤیدیۆ و وێنه‌ی نه‌شیاو بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هانی قوماركردن و ئه‌و یارییه ئه‌لیكترۆنییانه ده‌ده‌ن كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی قوماركردنه‌وه و بوونه‌ته هۆكاری تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و چه‌ندین گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كه‌وتۆته‌وه”.
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “هه‌ردوولایه‌ن كۆك بوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه چونكه به‌گوێره‌ی یاسای داواكاری گشتی كارپێكراو له هه‌رێمی كوردستان؛ پاراستنی خێزان یه‌كێكه له ئه‌ركه هه‌ره گرنگ و له‌پێشینه‌كانی ده‌زگای داواكاری گشتی له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئادابی گشتی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا؛ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو ئه‌و ئامرازه په‌یوه‌ندییانه‌ی كه رێگه بۆ دیارده‌ی له‌شفرۆشی خۆش ده‌كات و هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر توێژی گه‌نجان دروستكردووه”.
هەروەها لای خۆیه‌وه وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر و جێبه‌جێكردنی پێشنیار و داواكارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له پێناو پاراستنی خێزان و رێگریكردن له هه‌ر هۆكار و ئامرازێك كه ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شیرازه‌ی خێزان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێشنیاركرا سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن هاوشێوه‌ی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی (كۆڕه‌ك تیلیكۆم) و (فاست لینك) پاكێجی خێزانی فه‌راهه‌م بكه‌ن كه رێگری له منداڵان و نه‌وجه‌وانانی خوار ته‌مه‌نی بالغ بوون ده‌كات پێگه و ماڵپه‌ڕه نه‌شیاوه‌كان سه‌یربكه‌ن.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە، “لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ئانۆ جه‌وهه‌ر دووپاتیكرده‌وه كه له رێگه‌ی نووسراوێكه‌وه سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه‌وا پاكێجی خێزان په‌یڕه‌وبكه‌ن ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی منداڵ و كه‌سانی هه‌رزه‌كار له سه‌یركردنی ڤیدیۆ و وێنه‌ی نه‌شیاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌شیاوه‌كان كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین گرفتی خێزانی لێكه‌وتۆته‌وه”.