سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەمیانی سەردانکیدا بۆ واشنتن دی سی رایگەیاند کە ئەمریکا لە خراپترین دۆخ دایە و لە ئێستادا دەسەڵآتداران چۆکیان بە وڵاتەکە داداوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە کە کاتێک ئەو سەرۆک بوو، ئابووری وڵات گەشەی کردووە و رەخنەشی لە دەسەڵاتدارانی ئێستای ئەمریکا گرت و رایگەیاند، “هیچ کاتێک ئەمریکا رووبەڕووی ماوەیەکی لەو جۆرە نەبووەتەوە. چۆکیان بە ئەمریکا داداوە. شارەکانی ئەمریکا بوون بە ناوچەی جەنگ. لە ئێستادا هاووڵاتییانی ئەمریکی ناتوانن بە دڵنیاییەوە منداڵەکانیان بۆ قوتابخانەکان بنێرن بەهۆی ئەو هەرەشەیەی کە منداڵان رووبەڕووی هێرشی تەقەکردن دەبنەوە”.
ئەو وتیشی، “کۆڵانەکانی وڵات بوون بە شوێنی دەسەڵاتداریی تاوانباران. رێزگرتن لە یاسا نەماوە. بنەمای توندوتیژ لە سەرانسەری وڵات سەری هەڵداوە”.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد کە ئەمریکا ئۆکراینان رادەستی رووسیا کردووە و وتیشی، “ئەم دۆخە زیاتر بەرەو خراپی دەچێت، گەر من فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانتان بووبام ئەمە رویی نەدەدا، لە ئێستادا نۆرەی تایوانە”.