سامانە سروشتییەکان: هێرشەکەی ئەمڕۆ کاریگەریی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی نەبووە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سامانە سروشتییەکان: هێرشەکەی ئەمڕۆ کاریگەریی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی نەبووە

سامانە سروشتییەکان: هێرشەکەی ئەمڕۆ کاریگەریی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی نەبووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سامانە سروشتییەکان: هێرشەکەی ئەمڕۆ کاریگەریی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی نەبووە
0

لایک

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ” ئێوارەی ئەمڕۆ هێڕشی موشەکی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانی گیانی نەبووە و کاریگەریشی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی نەبووە”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی بە هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ داوە و تی، “کاتژمێر (7:55) ئێوارەی ئەمڕۆ هێڕشی موشەکی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانی گیانی نەبووە و کاریگەریشی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی نەبووە”.

هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لە ماوەی مانگی حوزەیران و تەموزی ئەمساڵ، بۆ جاری چوارەمە هێڕش دەکرێتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە توندی ئەم هێرشە شەرمەزار دەکات کە چەندین جارە ژێرخانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانجی هێڕشی مووشەکیی گرووپە چەکدارەکانی لە یاسا دەرچوو”.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سامانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر دامەزراو و ژێرخانە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئامانجگرتنی راستەوخۆی خەڵکی کوردستانە و بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە و بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەش لە ئەستۆی ئەو لایەنانەیە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان سامانی گەلی کوردستان دەکرێتە ئامانج”.