ئاسایشی سلێمانی: دانپێدانانی دوو گرووپی تیرۆریستانی “داعش” بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئاسایشی سلێمانی: دانپێدانانی دوو گرووپی تیرۆریستانی “داعش” بڵاودەکاتەوە

ئاسایشی سلێمانی: دانپێدانانی دوو گرووپی تیرۆریستانی “داعش” بڵاودەکاتەوە

لە هەولێر(ئەربیل) بە نیازی ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی بوون و پیلانی تیرۆرکردنی چەند کەسایەتییەکیشیان داڕشتووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئاسایشی سلێمانی: دانپێدانانی دوو گرووپی تیرۆریستانی “داعش” بڵاودەکاتەوە
0

لایک

ئاسایشی سلێمانی دانپێدانانی دوو گرووپی “داعش” بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، لە هەولێر(ئەربیل) بە نیازی ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی بوون و پیلانی تیرۆرکردنی چەند کەسایەتییەکیشیان داڕشتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی هەرێم شکست بە پیلانی دوو گرووپی “تیرۆریستی” دەهێنن و ئەندامانی ئەو دوو گرووپە دەستگیردەکرێن کە “مەرامیان بوو کردەوەی تیرۆریستی لە هەولێر ئەنجامبدەن و پیلانی تیرۆرکردنی چەند کەسایەتیەکیشیان داڕشتبوو”.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، بەگوێرەی دانپێدانانی دەستگیرکراوەکان “پیلانیان دانابوو ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان بکەنە ئامانجی کردەوەکانیان”.

بەپێی وتەی ئاسایشی سلێمانی، “لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە کەوتبوونە ژێرکاریگەریی فکری تیرۆریستی داعش و بە دوو ئاراستەی جیاواز پیلانیان دانابوو مەرامەکانیان جێبەجێبکەن”.

لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، لەسەر رەزامەندیی دادوەر، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا “ژمارەیەک تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد کە پیلانیان ھەبوو دوای جێبەجێکردنی مەرامەکانیان، ھەڵبێن و پەیوەندی بە چەکدارانی تیرۆریستی داعشەوە بکەن”.