مسته‌فا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق داوای له سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد، له‌م قۆناغه‌دا جه‌خت له زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان بكه‌نه‌وه و ئاستی مه‌شقی سه‌ربازیش به‌رزبكه‌نه‌وه، به‌رده‌وام له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاكی عێراق، له ئاماده‌باشیدابن.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 21-07-2022، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد.
ئەوەش هاتووە، كازمی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به رۆڵی سوپای عێراق كرد و رایگه‌یاند، هه‌ر له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی كابینه‌كه‌ی، له‌پێناو دامه‌زراندنی داموده‌زگایه‌كی سه‌ربازی پته‌و، پاڵپشتی له سوپا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه سنووره‌كان و هاووڵاتیان پارێزراوبن.
تیایدا ئاماژە بەوەشکراوە، له‌سه‌روبه‌ندی پێشێلكارییه‌كانی دوێنێی زاخۆ، پێویسته سویپا له مه‌شقی به‌رده‌وامدابێت و پێداویستییه‌كانی بۆ دابینبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌بوونی ده‌ستدرێژیی، ئاماده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه بێت.
دوێنی به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ كه‌س شه‌هیدبوون و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ركران.