15 بەنزینخانەی دیکە سزادران

15 بەنزینخانەی دیکە سزادران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
15 بەنزینخانەی دیکە سزادران
0

لایک

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ئاماژەی بەوەداوە کە 15 بەنزینخانەی دیکە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادراون.

لەراگەیەندراوێکدا نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) دەڵێت، “لە 2022.7.17 تاکو 2022.7.21، بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین، (15) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ  کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون (151) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (6) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە”.

ناوی بەنزینخانەکان:-

یەکەم/ وێستگەى کلاس

دووەم/ وێستگەى سەیداوە

سێیەم/ وێستگەى کوردستان

چوارەم/ وێستگەى هامان

پێنجەم/ وێستگەى ڕزگارى

شەشەم/ وێستگەى بەهارى نوێ

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە”.