ئەمڕۆ سێشەممە 19-07-2022 کاتژمێر 08:30ـی ئێوارە، لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری دهۆک دوو کەس بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی نێوان دهۆک- زاوێتە روویداوە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.
جێی باسە، جگە لەوەی کەسێک گیانی لەدەست داوە و کەسێكی دیکەش برینداربووە، زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتووەتەوە.