فەڕەنسا.. نزیکەی 15 هەزار کەسی دیکە بەهۆی کەوتنەوەی دەربازکران
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • فەڕەنسا.. نزیکەی 15 هەزار کەسی دیکە بەهۆی کەوتنەوەی دەربازکران

فەڕەنسا.. نزیکەی 15 هەزار کەسی دیکە بەهۆی کەوتنەوەی دەربازکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
فەڕەنسا.. نزیکەی 15 هەزار کەسی دیکە بەهۆی کەوتنەوەی دەربازکران
0

لایک

کەناڵی BFMTV رایگەیاند، بەهۆی ئەو ئاگرەی کە ماوەی هەفتەیەکە لە هەرێمی ژیرۆند لە باشووری رۆژئاوای فەڕەنسا بەردەوامە، 14 هەزار و 900 کەسی دیکە دەربازکران.

لە هەواڵێکدا کەناڵی BFMTV ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ 14 هەزار و 900 کەسی دیکە بەهۆی ئەو ئاگرەی کە لە رۆژی سێشەممە 12ـی تەمووزەوە لە سێ شوێنی هەرێمی ژیرۆندی نزیک لە بۆردۆ کەوتووەتەوە، دەرباز کراون. ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگرەکەوە بۆ ئێستا دەرباز کراون گەیشتووەتە 31 هەزار و 100 کەس.

شایەنی باسە ئەوە راگەیەندرا کە بەهۆی بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگرەکەوە و لەسەر راسپاردەی بەرپرسەکان، سەرجەم ئاژەڵەکانی باخچەی ئاژەڵانی حەوزی ئارکاچۆن لە ناوچەکە لە ماوەیەکی کورتدا دەگوازرێنەوە. لەلایەکی دیکەوە، لە هەرێمی ژیرۆند کە چاوەڕوان دەکرێت پلەکانی گەرما بگاتە 44 پلە کارەکانی ئاگر کوژاندنەوە لە وشکایی و ئاسمانەوە بەردەوامە.

لە 15 هەرێمی فەڕەنسا کە هەرێمی ژیرۆند-یش لە نێویاندایە بەهۆی پلەکانی گەرماوە ئاگادارکردنەوەی رەنگی “سوور” راگەیەندرا.

دامەزراوەی کەشناسیی فەڕەنسا، بەهۆی زۆر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ئاگادارکردنەوەی رەنگی سووری لە هەرێمەکانی شارێنتی، شارێنتی-ماریتایم، کۆتس-دی ئارمۆر، دۆردۆن، فینیستێر، گێرس، ژیرۆند، ئیل-ئێت-ڤیلاین، لاندیس، لۆیر-ئەتڵەنتیک، لۆت-ئێت-گارۆن، مەین-ئێت-لۆیر، مۆربیهان، دیۆکس-سێڤرێس و ڤۆندێ و ئاگادارکردنەوەی رەنگی پرتەقاڵی لە 69 ناوچەی دیکەدا راگەیاند.

لە وڵاتەکە بەشداری نەکردنی هەندێک لە فڕۆکەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بەهۆی چاک نەکردنەوەیان ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.

سەندیکای نیشتیمانیی تیمەکانی فڕۆکەوانی مەدەنی (Snpnac)، بەهۆی بەشداری نەکردنی یەک لەسەر سێی فڕۆکەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ناڕەزایەتیی لە بەرامبەر حکوومەت دەربڕی.