دەستەی کەشناسیی عیراق رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری رێختەر لە قەزای کەلار روویداوە، کە چەقەکەی دەکەوێتە 9 کیلۆمەتری باشووری رۆژهەڵاتی قەزاکە.
لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراقدا هاتووە، “کاتژمێر 11:04 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ 18ـی تەمووزی 2022، کە چەقەکەی لە دووری 9 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی قەزای کەلاری پارێزگای سلێمانی بووە، بە گوڕەی 4.6 پلەی رێختەر”.
جێی باسە، هاووڵاتیانی ناوچەکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، تائێستاش زیانەکانی بوومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراون.