ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، کرێکارێکی بەرەگەز چینی، بە هۆکارێکی نادیار لە باکووری پارێزگاکە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، “کرێکارەکە تەمەنی لە (30)ـەکانە و بە رەگەز چینییە و لە کۆمۆپانیای پیترۆناسی نەوت لە کێلگەی غراف کە دەکەوێتە قەزای رەفاعی باکووری پارێزگای زیقار کاردەکات”.
هەرچەندە نازانرێت بە چ هۆکارێک گیانی لەدەستداوە، بەڵام بۆ گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان و توێکاری، تەرمەکەی گواستراوەتەوە پزیشکی دادی.